پاکێجی خۆراکپێدانی سەوزەواتی ڕوشد کود
ئەم پاکێجە بەرنامەی خۆراکپێدانی سەوزەواتی وەک فاسۆلیا، خەیار، تەماتە، باینجان و بیبەرە و لە سێ قۆناغدا، لە ڕەگداکوتانەوە تا گوڵکردن و بەرگرتن، بەکار دێت. ڕووبەری زەوی لە فۆرمی سەرەوە بنووسە تا بڕی سەماد و کۆی تێچوو هەژمار بکرێت.
- کود آبیاری ریشهزا (کود آبیاری مرحلهی اول): هیومیک ئەسید، پۆتاسیۆم هیومەیت، فۆسفۆر و ماددەی ئۆرگانیک بۆ چاککردنی خاک و ڕەگداکوتانی بەهێز؛ ٢٫٥ لیتر بۆ هەر دۆنمێک، لەگەڵ ئاوی ئاودێری.
- سەمادی گەشەی خێرا (سەمادی ئاودێری، قۆناغی دووەم): نزیکەی دوو هەفتە دوای قۆناغی یەکەم؛ نایترۆجین، فۆسفۆر، پۆتاسیۆم و ئەمینۆ ئەسید بۆ گەشەی سەوزیی زۆر باش؛ ٢٫٥ لیتر بۆ هەر دۆنمێک، لەگەڵ ئاوی ئاودێری.
- سەمادی تەواوی توخمە وردەکان + ئەمینۆ ئەسید (ڕشاندنی سەماد): لە نزیکەی گوڵکردنەوە، هەر ٥ ڕۆژ جارێک، بە گشتی ٤ جار؛ لە هەر جارێکدا نیو لیتر بۆ هەر دۆنمێک (٢ لیتر بۆ هەر دۆنمێک)، بە ڕێژەی یەک بۆ دووسەد.
ڕشاندنی سەماد (سماد ورقي) گرنگترین بەشی ئەم بەرنامەیەیە. ئەگەر پێشتر سەمادی کیمیایی یان سەمادێکی ترت داوەتە خاکەکە، دەتوانیت بۆ کەمکردنەوەی تێچوو قۆناغەکانی ئاودێری لاببەیت. فرۆشتن بە لیترە. بۆ ڕاوێژی بێبەرامبەر لە واتساپ نامە بنێرە بۆ ٠٧٧٠٠٣٣٢١٨٦.


بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە.