پاکێجی خۆراکپێدانی باخی ڕوشد کود
ئەم پاکێجە بەرنامەی خۆراکپێدانی ساڵانەی دارە میوەکانە (سێو، گوێز، بادەم، قەیسی، قۆخ، گێلاس و …) و دارۆچکەی وەک ترێ، هەنار، هەنجیر، سماق و تووتڕک. جۆر و تەمەنی ڕووەک و ژمارەکەی لە فۆرمی سەرەوە بنووسە تا بڕی سەماد و کۆی تێچوو هەژمار بکرێت.
- ڕشاندنی سەماد لە ٤ قۆناغدا: سەمادی تەواوی توخمە وردەکان دوای دروێنە (کاتێک نزیکەی ٢٠٪ی گەڵاکان زەرد بوون) و دووبارە سەرەتای بەهار لە کاتی ئاوسانی چرۆدا؛ سەمادی شل (سماد سائل)ی توخمە وردەکان + ئەمینۆ ئەسید دوای گوڵکردن و گرتنی بەر؛ و سەمادی شلی هاندەری گەشە و گەورەکردنی میوە کاتێک میوەکە نزیکەی ٥٠ تا ٧٠٪ی گەشەی کردووە. لە هەر قۆناغێکدا هەر ١ لیتر بۆ ١٠٠ دار یان ٣٠٠ دارۆچکە، بە ڕێژەی یەک بۆ دووسەد.
- حەبی سەمادی ئۆرگانی (چاڵی سەماد): لە ڕەشەمێدا، لە جۆگەیەکی کەوانەییدا بە دووریی نزیکەی ١ مەتر لە قەد و قووڵیی نزیکەی ٢٠ سانتیمەتر؛ ٣٠ تا ٨٠ حەب بۆ هەر ڕووەکێک، بەپێی جۆر و تەمەنی.
کەمترین کڕین ١ لیتر و ١ پاکەتە؛ بۆ باخی ماڵانیش کە چەند دارێکیان هەیە گونجاوە. بۆ ڕاوێژی بێبەرامبەر لە واتساپ نامە بنێرە بۆ ٠٧٧٠٠٣٣٢١٨٦.


بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە.